هونەرمەندێک پر لە بزێوى و بوێرى ، توانایەکى پر لە ئەفراندن ، دژەباوێکى راستەقینە ، کاتێک پەیکەرى (پەى کەر ) یا (کیسەڵە گەورەکە) یا(پەیکەرى نوسەرێک لە قەڵەم) و (پەیکەرێک لە قتو) دەبینیتەوە دەبێت ناوى زیرەک میرەت بیر بێتەوە، ئەم جارەیان (کوردیش فاس) مەرحەباى ئەم هونەرمەندە دەکات و ئەویش بە رێزەوە مەرحەباییەکەمانى قبوڵ کردو هەر خێرا کەوتینە قسەوباس .
*میرە لەدایک بووى ساڵى 1980 و هاوسەرى خاتوونە هونەرمەند (کیژان ابراهیم خەیات) و کیژێکى جوانیان بەناوى( زین )هەیە .
میرە جگە لەپەیکەرەکانى ( پەى کەر ، کیسەڵە گەورەکەى دەباشان ، پەیکەرى پۆستاڵ لە کەرکوک ، پەیکەرى خۆرى ئازادى لە بغداد، پەیکەرێک لە قتو لە سلێمانى ، پێشانگاى پەیکەر لە سابوون ، پەیکەرى شەباب لە چایخانەى شەعب ، پەیکەرەکانى ئێسکى حەیوان) و چەندانى تریش دەرهێنەرو سیناریستێکى لێهاتوشە و لەو بوارەشدا سەرکەوتوبوە و خاوەنى چەندان خەڵاتى هەرێمى و نێودەوڵەتیشە ... درێژەی بابەت

بینراوەکان:: 1090 | دانراو لەلایەن: Kurdfas | بەروار: 06.05.2017 | Comments (0)

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی مانگی چواری سەرجەم وەزارەت و دەستەکان و، مووچەیەکی خانه‌نشینان و شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و، زیندانیانى سیاسى و كه‌مئه‌ندامانی راگەیاند.

1- رۆژى سێشه‌ممه‌ 6/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4 ى ساڵى 2017 ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌شده‌كرێت. 
 
2- رۆژانى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 7-8/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4 ى ساڵى 2017 ى یه‌كه‌كانى (80 و 70) ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

3- رۆژانى شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ 10-11/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4 ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌ ... درێژەی بابەت

بینراوەکان:: 937 | دانراو لەلایەن: Kurdfas | بەروار: 06.05.2017 | Comments (0)

ئه‌گه‌ر تۆ ڕاسپێردرێیت ووتاری رۆژی جیهانی شانۆ بنووسیت چی ده‌نووسی؟
دیار عومه‌ر:
تەنیا پەیامی من ئەوەیە کە شانۆکاران کەمێک خەریکی خۆ پەروەردەکردن و راهێنان و خوێندنەوە بن، شانۆیەکی هەژار لەم دەڤەرەی ئێمە بونی هەیە تاکە هەوڵ بۆ بەردەوامی ئەم جولەیەش خۆرۆشنبیر کردنە. هەوڵی گێرانەوەی بینەر بۆ هۆلەکان بەلای منەوە خاڵی یەکەمی داهاتومان بێ. دڵ توند دەبم کە لە نمایشی یان کۆرێ هەمان دەمو چاوەکان دووبارە دەبێتەوە، ئێمە دەبێ لەوە بگەین کە ئێمە هەڵە بوینە لە شێوازی کارکردن و تێگەیشتنمان بۆ شانۆ. بۆ گەیشتن و بە ئاگا بوون لە جولە شانۆیەکان ناکرێ پشت بە سەرچاوە عەرەبیەکان ببەستین.من ماوەیەکی زۆرە خەریکی باسێکم لەسەر شانۆی گریکی ،دوای سەفەرێکی پراکتیکی بۆ جێگاکان و شوێنی روداوەکان لە گرێک ئەوسا تێگەیشتم کە ئێمە زۆر هەلە زانیا ... درێژەی بابەت

بینراوەکان:: 809 | دانراو لەلایەن: Kurdfas | بەروار: 06.05.2017 | Comments (0)

 

زۆر جاران كە شانۆ لە دەرەنجامی كۆمەڵێ‌ هەلو مەرجی سیاسی و ئابووریی و كۆمەڵایەتیەوە دووچاری ئاستەنگێك دەبێت و تێیدا شانۆی جاد ون دەبێت ، بۆشاییەك لە گۆڕەپانەكەدا دروست دەبێت ، كە بوار دەڕەخسێنێ‌ بۆ هاتنە پێشەوەی دیاردەی نامۆ ، كە ئاستەمە هیچ ناوێكی لێ‌ بنێین ، چونكە ئەم شێوە كارانە شایەستەی ئەوەش نین هەتا ناویان لێ‌ بندرێت شانۆی بازرگانیش
ئەوانەی ئەو كارە میللیانە بەڕێوە دەبەن بە هیچ كلۆجێك كارەكانیان ناچێتە چوارچیوەیەكی شانۆیی و لە ئەرشیفی شانۆشدا بە كاری شانۆییی هەژمار ناكرێن ، چونكە ئەو بەرهەمانە هیچ ناونیشانێكییان نیە و هەندێ‌ جار نە ناوی نووسەرەكانیان دیارە نە هونەر كارەكان ،بەڵكو كۆكتیلێكی سەر پێین و كۆمەڵێ‌ دیمەن دەگرنە خۆیان ، كە ناتوانن هێلێكی درامی دروست بكەن یا گوتارو فەلسەفەیەكی دیاری كراوی شان ... درێژەی بابەت

بینراوەکان:: 1051 | دانراو لەلایەن: Kurdfas | بەروار: 06.05.2017 | Comments (0)


ئەم رەمەزانە لە یەكێك لە پڕبینەرترین دراماكاندا لەسەر ئاستی سووریا و وڵاتانی عەرەبی دەردەكەوێ‌ كە زنجیرە درامای بابولحاڕەیە. وەفا غوسن ئەلحوسێن لەو درامایەدا هاوژینی دووەمی عیسام (ئەكتەری سەرەكیی دراماكە)یە. لەوێ‌ هەوڵ دەدات ئەو خانووەی بە میرات بۆی ماوەتەوە لەسەر خۆی تاپۆ بكات.

خانمە ئەكتەری سووری وەفا ئەلحوسێن، 26 ساڵ، لە شاری حمس لەدایكبووە، تەمەنی پێنج ساڵان بووە كە بۆ یەكەمینجار بەشداریی لە نواندندا كردووە. ئێستاش لە دیمەشق نیشتەجێیە و لەڕێی تەلەفۆنەوە ئەم هەڤپەیڤینەی لەگەڵ ساز كرد. 

 هەستت چۆنە كە میدیایەكی كوردی پەیوەندیی پێوەكردوون؟

وەفا ئەلحسێن: بێگومان هەستێكی خۆشە، خۆشحاڵم بە ناسینتان و سڵاوی گەرمی خۆم ئاراستەی تەواوی ستافی تۆڕی میدیایی رووداو دەكەم. جیاوازی لە نێوان راگەیاندن و میدیاكان نییە. ئێوەش میدیایەكی پرۆفیشناڵن لە كاركردن و ئەنجامدانی دیدار و هەڤپەیڤین لەگەڵ ... درێژەی بابەت

بینراوەکان:: 923 | دانراو لەلایەن: Kurdfas | بەروار: 06.04.2017 | Comments (0)

 

شوکر خەیات گۆرانیبێژ و مەقامبێژی ناسراوی کورد، لەساڵی  ١٩٥٧ ەوە دەستی بە کاری خەیاتی کردووە و تا ئێستاش لەو پیشەیە بەردەوامە.

شوکور محەمەد ناسراو بە شوکر خەیات لە ساڵی١٩٤٠ لە  گوندی قەڵخانلووی سەر بە قەزای دووز لەدایکبووە و  لەساڵی ١٩٥٣ ەو دەستی بە گۆرانی وتن کردووە.

ئەو لەبارەی ژیانی هونەری خۆیەوە دەڵێت، لەبەر ئەوەی هونەر بژێوی دابین ناکات و کاری خەیاتی دەکات بۆیە بە شوکر خەیات ناسراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی کارکردنیەوە وەک خەیاتێک، لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە.

بینراوەکان:: 950 | دانراو لەلایەن: Kurdfas | بەروار: 06.04.2017 | Comments (0)

 

هونەرمەند ئاشتی عوسمان دانش لەگەڵ ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە ماوەی سێ ساڵە ناتوانێت بەباشی قسە بکات و هەنگاو بنێت، بەڵام لەبەر پەرۆشی بینەرەکانی بە ڕۆڵێکی بێ حیوار لە درامایەکی نوێدا بەشداری کردووە. ئاشتی عوسمان دانش دەڵێت، هەموو ژیانی گەنجیی بۆ خزمەتی هونەر تەرخانکردووە و ئێستاش پێویستی بە خەڵکە.

ئاشتی عوسمان دانش ڕووخسار و ناوبانگێکی ناسراو، هونەرمەندێکی بە ئەزموون و پڕ بەرهەم .

ئاشتی عوسمان دانش، یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی شاری سلێمانی، بەڵام ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بەهۆی نەخۆشییەوە تەنانەت ناتوانێت بەباشى قسە بکات، بەڵکو لە ڕێگەی وێنە ڕەش و سپییەکانییەوە بە ئەرشیڤی کارەکانیدا دەچێتەوە و ئەگەر بۆ ساتێکی کەمیش بێت لە ڕێگەی یادگارییەکانییەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژگارە زێڕینەکانی.

ئاشتی عوسمان ئێستا ت ... درێژەی بابەت

بینراوەکان:: 1249 | دانراو لەلایەن: Kurdfas | بەروار: 06.04.2017 | Comments (0)

 

نەوید زەردی لە نوێترین کاری هونەریدا سەرقاڵی ئامادەسازییە بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێک لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بە بەشداری دوو هونەرمەندی دیکەدا.

لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا تایبەتدا بۆ ئێن ئاڕتی دوو (نەوید) ڕایگەیاند كە ئامادەكاری كۆنسێرتەكەی دەستیپێكردووە و لە ڕۆژی ٦ ی تەموزدا لە "هۆتێل گڕاند میلینیۆم" لە شاری سلێمانی پێشكەشی هەوادارنی دەكات.

هەروەها لە بەرواری  "١٤" ی هەمان مانگدا لە "تارین" دەبێت لە شاری هەولێر.

نەوید زەردی ئاماژەی بەوەدا کۆنسێرتەکە بە بەشداری (باران و ئیلیاس یالچینتاش) بەڕێوەدەچێت.

وتیشی " ئیلیاس یال ... درێژەی بابەت

بینراوەکان:: 719 | دانراو لەلایەن: Kurdfas | بەروار: 06.03.2017 | Comments (0)

 

جارێکی تر لەڕێی پەیامە ڤیدیۆییەکانییەوە گۆرانیبێژی لاو وەحید عەلینەژاد باسی گوزەرانی خراپی خۆی دەکات لە شاری هەولێر. بەڵام ئەمجارە جیاواز لە پەیامەکانی پیشووی هەڕەشەی خۆکوشتنی کردبوو.

 وەحید خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و زیاتر لە ٤ ساڵە لە شاری هەولێر دەژی، سەبارەت بە دوایین پەیامی بە ئێن ئاڕتی وت هەڕەشەو لۆمەکردنی گەیشتووەتە ئاستێکی ترسناک کە زۆر زیاترە لە هەڕەشەکانی پێشوو.

ئەو هەڕەشانەی کە لە وەحید کراوە زیاتر لەڕێی تەلەفۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بووە، کە تێیدا بێجگە لە تانەوتەشەر، پیشی وتراوە شێوازی دەرکەوتن و هەڵسوکەوتت نامۆیە بە کۆمەڵگەی کوردستان.

بەڵام لایەنە پەیوندیدارەکانی وەکو دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و پۆلیسی هەولێر دەڵێن وەحید چونکە بەڵگەو داتای ورد لەسەر ئەو کەسانە نادات کە ... درێژەی بابەت

بینراوەکان:: 892 | دانراو لەلایەن: Kurdfas | بەروار: 06.03.2017 | Comments (0)

 

لە لێدوانکی تایبەتدا خالید رەشید رایگەیاند "لە رۆژی ٣١ ی ئایار بانگهێشت کرام بۆ شاری مۆسکۆ بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی (نێودەوڵەتی\ زانستی گەلان لە مۆسکۆ) بە ناونیشانی (ماکس ڤیبەر).

خالید ڕەشید وتیشی، "ئەو خەڵاتەی لەلایەن ئەو کۆنفرانسەوە وەک یەکێک لە هونەردۆست و ئەدەبیاری کوردەوە پێی بەخشراوە".

خەڵاتی زێڕینی ماکس ڤیبەر یەکێکە لە خەڵاتە نێودەوڵەتیە جیهانییەکان و لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت و ئەمساڵ ئەو خەڵاتە بەخشرایە هونەرمەدی کورد (خالید رەشید).

هەروەها ئەم خەڵاتە بەهۆی نوسینەكان.و كتێبەكانیەوە بووە، خەڵاتەكەش خەڵاتێكی زانستیە. 

خالید ره‌شید یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانى كور ... درێژەی بابەت

بینراوەکان:: 1137 | دانراو لەلایەن: Kurdfas | بەروار: 06.03.2017 | Comments (0)

1 2 3 »