
ئەم رەمەزانە لە یەكێك لە پڕبینەرترین دراماكاندا لەسەر ئاستی سووریا و وڵاتانی عەرەبی دەردەكەوێ كە زنجیرە درامای بابولحاڕەیە. وەفا غوسن ئەلحوسێن لەو درامایەدا هاوژینی دووەمی عیسام (ئەكتەری سەرەكیی دراماكە)یە. لەوێ هەوڵ دەدات ئەو خانووەی بە میرات بۆی ماوەتەوە لەسەر خۆی تاپۆ بكات.
خانمە ئەكتەری سووری وەفا ئەلحوسێن، 26 ساڵ، لە شاری حمس لەدایكبووە، تەمەنی پێنج ساڵان بووە كە بۆ یەكەمینجار بەشداریی لە نواندندا كردووە. ئێستاش لە دیمەشق نیشتەجێیە و لەڕێی تەلەفۆنەوە ئەم هەڤپەیڤینەی لەگەڵ ساز كرد.
هەستت چۆنە كە میدیایەكی كوردی پەیوەندیی پێوەكردوون؟
وەفا ئەلحسێن: بێگومان هەستێكی خۆشە، خۆشحاڵم بە ناسینتان و سڵاوی گەرمی خۆم ئاراستەی تەواوی ستافی تۆڕی میدیایی رووداو دەكەم. جیاوازی لە نێوان راگەیاندن و میدیاكان نییە. ئێوەش میدیایەكی پرۆفیشناڵن لە كاركردن و ئەنجامدانی دیدار و هەڤپەیڤین لەگەڵ هونەرمەندانی سووریاش دەستپێشخەرییەكی گرنگە.
|