هونەرمەندێک پر لە بزێوى و بوێرى ، توانایەکى پر لە ئەفراندن ، دژەباوێکى راستەقینە ، کاتێک پەیکەرى (پەى کەر ) یا (کیسەڵە گەورەکە) یا(پەیکەرى نوسەرێک لە قەڵەم) و (پەیکەرێک لە قتو) دەبینیتەوە دەبێت ناوى زیرەک میرەت بیر بێتەوە، ئەم جارەیان (کوردیش فاس) مەرحەباى ئەم هونەرمەندە دەکات و ئەویش بە رێزەوە مەرحەباییەکەمانى قبوڵ کردو هەر خێرا کەوتینە قسەوباس .
*میرە لەدایک بووى ساڵى 1980 و هاوسەرى خاتوونە هونەرمەند (کیژان ابراهیم خەیات) و کیژێکى جوانیان بەناوى( زین )هەیە .
میرە جگە لەپەیکەرەکانى ( پەى کەر ، کیسەڵە گەورەکەى دەباشان ، پەیکەرى پۆستاڵ لە کەرکوک ، پەیکەرى خۆرى ئازادى لە بغداد، پەیکەرێک لە قتو لە سلێمانى ، پێشانگاى پەیکەر لە سابوون ، پەیکەرى شەباب لە چایخانەى شەعب ، پەیکەرەکانى ئێسکى حەیوان) و چەندانى تریش دەرهێنەرو سیناریستێکى لێهاتوشە و لەو بوارەشدا سەرکەوتوبوە و خاوەنى چەندان خەڵاتى هەرێمى و نێودەوڵەتیشە
...
درێژەی بابەت