سەرەتا » 2017 » June » 04


ئەم رەمەزانە لە یەكێك لە پڕبینەرترین دراماكاندا لەسەر ئاستی سووریا و وڵاتانی عەرەبی دەردەكەوێ‌ كە زنجیرە درامای بابولحاڕەیە. وەفا غوسن ئەلحوسێن لەو درامایەدا هاوژینی دووەمی عیسام (ئەكتەری سەرەكیی دراماكە)یە. لەوێ‌ هەوڵ دەدات ئەو خانووەی بە میرات بۆی ماوەتەوە لەسەر خۆی تاپۆ بكات.

خانمە ئەكتەری سووری وەفا ئەلحوسێن، 26 ساڵ، لە شاری حمس لەدایكبووە، تەمەنی پێنج ساڵان بووە كە بۆ یەكەمینجار بەشداریی لە نواندندا كردووە. ئێستاش لە دیمەشق نیشتەجێیە و لەڕێی تەلەفۆنەوە ئەم هەڤپەیڤینەی لەگەڵ ساز كرد. 

 هەستت چۆنە كە میدیایەكی كوردی پەیوەندیی پێوەكردوون؟

وەفا ئەلحسێن: بێگومان هەستێكی خۆشە، خۆشحاڵم بە ناسینتان و سڵاوی گەرمی خۆم ئاراستەی تەواوی ستافی تۆڕی میدیایی رووداو دەكەم. جیاوازی لە نێوان راگەیاندن و میدیاكان نییە. ئێوەش میدیایەكی پرۆفیشناڵن لە كاركردن و ئەنجامدانی دیدار و هەڤپەیڤین لەگەڵ ... درێژەی بابەت

بینراوەکان:: 516 | دانراو لەلایەن: Kurdfas | بەروار: 06.04.2017 | Comments (0)

 

شوکر خەیات گۆرانیبێژ و مەقامبێژی ناسراوی کورد، لەساڵی  ١٩٥٧ ەوە دەستی بە کاری خەیاتی کردووە و تا ئێستاش لەو پیشەیە بەردەوامە.

شوکور محەمەد ناسراو بە شوکر خەیات لە ساڵی١٩٤٠ لە  گوندی قەڵخانلووی سەر بە قەزای دووز لەدایکبووە و  لەساڵی ١٩٥٣ ەو دەستی بە گۆرانی وتن کردووە.

ئەو لەبارەی ژیانی هونەری خۆیەوە دەڵێت، لەبەر ئەوەی هونەر بژێوی دابین ناکات و کاری خەیاتی دەکات بۆیە بە شوکر خەیات ناسراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی کارکردنیەوە وەک خەیاتێک، لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە.

بینراوەکان:: 702 | دانراو لەلایەن: Kurdfas | بەروار: 06.04.2017 | Comments (0)

 

هونەرمەند ئاشتی عوسمان دانش لەگەڵ ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە ماوەی سێ ساڵە ناتوانێت بەباشی قسە بکات و هەنگاو بنێت، بەڵام لەبەر پەرۆشی بینەرەکانی بە ڕۆڵێکی بێ حیوار لە درامایەکی نوێدا بەشداری کردووە. ئاشتی عوسمان دانش دەڵێت، هەموو ژیانی گەنجیی بۆ خزمەتی هونەر تەرخانکردووە و ئێستاش پێویستی بە خەڵکە.

ئاشتی عوسمان دانش ڕووخسار و ناوبانگێکی ناسراو، هونەرمەندێکی بە ئەزموون و پڕ بەرهەم .

ئاشتی عوسمان دانش، یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی شاری سلێمانی، بەڵام ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بەهۆی نەخۆشییەوە تەنانەت ناتوانێت بەباشى قسە بکات، بەڵکو لە ڕێگەی وێنە ڕەش و سپییەکانییەوە بە ئەرشیڤی کارەکانیدا دەچێتەوە و ئەگەر بۆ ساتێکی کەمیش بێت لە ڕێگەی یادگارییەکانییەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژگارە زێڕینەکانی.

ئاشتی عوسمان ئێستا ت ... درێژەی بابەت

بینراوەکان:: 891 | دانراو لەلایەن: Kurdfas | بەروار: 06.04.2017 | Comments (0)

Make a free website with uCoz