سەرەتا » 2017 » June » 4 » شوکر خەیات مەقامبێژی ناسراوی کورد نزیکەی ٦٠ ساڵە کاری خەیاتی دەکات
3:41 AM
شوکر خەیات مەقامبێژی ناسراوی کورد نزیکەی ٦٠ ساڵە کاری خەیاتی دەکات

 

شوکر خەیات گۆرانیبێژ و مەقامبێژی ناسراوی کورد، لەساڵی  ١٩٥٧ ەوە دەستی بە کاری خەیاتی کردووە و تا ئێستاش لەو پیشەیە بەردەوامە.

شوکور محەمەد ناسراو بە شوکر خەیات لە ساڵی١٩٤٠ لە  گوندی قەڵخانلووی سەر بە قەزای دووز لەدایکبووە و  لەساڵی ١٩٥٣ ەو دەستی بە گۆرانی وتن کردووە.

ئەو لەبارەی ژیانی هونەری خۆیەوە دەڵێت، لەبەر ئەوەی هونەر بژێوی دابین ناکات و کاری خەیاتی دەکات بۆیە بە شوکر خەیات ناسراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی کارکردنیەوە وەک خەیاتێک، لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە.

بینراوەکان: 720 | دانراوە لەلایەن: Kurdfas | هەڵسەنگاندن: 0.0/0
سەرجەم پەیامەکان: 0
omForm">
avatar
Make a free website with uCoz