سەرەتا » 2017 » June » 4 » ئاشتى عوسمان دانش بەهۆى نەخۆشییەوە ڕۆڵێکی بێ حیوار لە درامایەکى نوێدا دەگێڕێت
3:39 AM
ئاشتى عوسمان دانش بەهۆى نەخۆشییەوە ڕۆڵێکی بێ حیوار لە درامایەکى نوێدا دەگێڕێت

 

هونەرمەند ئاشتی عوسمان دانش لەگەڵ ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە ماوەی سێ ساڵە ناتوانێت بەباشی قسە بکات و هەنگاو بنێت، بەڵام لەبەر پەرۆشی بینەرەکانی بە ڕۆڵێکی بێ حیوار لە درامایەکی نوێدا بەشداری کردووە. ئاشتی عوسمان دانش دەڵێت، هەموو ژیانی گەنجیی بۆ خزمەتی هونەر تەرخانکردووە و ئێستاش پێویستی بە خەڵکە.

ئاشتی عوسمان دانش ڕووخسار و ناوبانگێکی ناسراو، هونەرمەندێکی بە ئەزموون و پڕ بەرهەم .

ئاشتی عوسمان دانش، یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی شاری سلێمانی، بەڵام ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بەهۆی نەخۆشییەوە تەنانەت ناتوانێت بەباشى قسە بکات، بەڵکو لە ڕێگەی وێنە ڕەش و سپییەکانییەوە بە ئەرشیڤی کارەکانیدا دەچێتەوە و ئەگەر بۆ ساتێکی کەمیش بێت لە ڕێگەی یادگارییەکانییەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژگارە زێڕینەکانی.

ئاشتی عوسمان ئێستا تەمەنی ٦٠ ساڵە، زیاتر لە ٥٠ کاری هونەریدا بەشداریکردووە، ئەو بە دراماکانی دەرهێنەری کۆچکردوو حسێن میسری و گەردەلول گەیشتە لوتکە.

ئەو لە لوتکەی سەرکەوتندا نەخۆشی خستی. وەک خۆی دەڵێت، هەموو ژیانی گەنجیی بۆ خزمەتی هونەر تەرخانکردووە، ئێستاش پێویستی بە خەڵکە.

ئەم هونەرمەندە بەهۆی جەڵتەی دەماخەوە سێ ساڵە لە هەموو کارێکی هونەری بێبەش بووە، بەڵام لەبەر خەمی بینەرەکانی هەر بەم نەخۆشییەوە لە درامایەکی نوێدا بەشداریکردووە بەناوی سەراب.

ئاشتی عوسمان دانش ٤٦ ساڵە لە بوارەکانی شانۆ و دراما و سینەمادا کاردەکات، ئەو ئێستا خەمی گەورەی ئەوەیە نەخۆشییەکەی ڕێگەی نەدات جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ خزمەتی هونەرەکەی، چونکە چارەسەری لە ناوخۆی هەرێمدا نییە، ئاشتی لەبەر ئەوەی ناتوانێت بەباشی قسە بکات و هەنگاو بنێت، لە دواین کاریدا ڕۆڵێکی بێ حیواری پێدراوە.

بینراوەکان: 948 | دانراوە لەلایەن: Kurdfas | هەڵسەنگاندن: 0.0/0
سەرجەم پەیامەکان: 0
omForm">
avatar
Make a free website with uCoz