سەرەتا » 2017 » June » 5 » دیار عومه‌ر: ئێمە دەبێ لەوە بگەین کە ئێمە هەڵە بوینە لە شێوازی کارکردن و تێگەیشتنمان بۆ شانۆ
2:09 AM
دیار عومه‌ر: ئێمە دەبێ لەوە بگەین کە ئێمە هەڵە بوینە لە شێوازی کارکردن و تێگەیشتنمان بۆ شانۆ

ئه‌گه‌ر تۆ ڕاسپێردرێیت ووتاری رۆژی جیهانی شانۆ بنووسیت چی ده‌نووسی؟
دیار عومه‌ر:
تەنیا پەیامی من ئەوەیە کە شانۆکاران کەمێک خەریکی خۆ پەروەردەکردن و راهێنان و خوێندنەوە بن، شانۆیەکی هەژار لەم دەڤەرەی ئێمە بونی هەیە تاکە هەوڵ بۆ بەردەوامی ئەم جولەیەش خۆرۆشنبیر کردنە. هەوڵی گێرانەوەی بینەر بۆ هۆلەکان بەلای منەوە خاڵی یەکەمی داهاتومان بێ. دڵ توند دەبم کە لە نمایشی یان کۆرێ هەمان دەمو چاوەکان دووبارە دەبێتەوە، ئێمە دەبێ لەوە بگەین کە ئێمە هەڵە بوینە لە شێوازی کارکردن و تێگەیشتنمان بۆ شانۆ. بۆ گەیشتن و بە ئاگا بوون لە جولە شانۆیەکان ناکرێ پشت بە سەرچاوە عەرەبیەکان ببەستین.من ماوەیەکی زۆرە خەریکی باسێکم لەسەر شانۆی گریکی ،دوای سەفەرێکی پراکتیکی بۆ جێگاکان و شوێنی روداوەکان لە گرێک ئەوسا تێگەیشتم کە ئێمە زۆر هەلە زانیاریمان پێدراوەو پێمان گەیشتووە. ئا لێرەدا زمان بۆ شانۆکار پێویستە…هیوای بەردەوامی بۆ شانۆکارە چالاکەکان دەخوازم و هیوا خوازیشم ناشانۆکارەکان ئەوانەی بەرۆکی شانۆیان گرتووە و چەپ و راست لیی دەخۆن کەمێک دڵیان بەم شانۆیە بسوتێ و وازی لی بێنن.

بینراوەکان: 659 | دانراوە لەلایەن: Kurdfas | هەڵسەنگاندن: 0.0/0
سەرجەم پەیامەکان: 0
omForm">
avatar
Make a free website with uCoz