سەرەتا » 2017 » June » 3 » وەحید عەلی: حەزناكەم كۆتایی بەژیانم بێنم بەڵام ناچارم بكەن خۆم ئەكوژم
2:26 AM
وەحید عەلی: حەزناكەم كۆتایی بەژیانم بێنم بەڵام ناچارم بكەن خۆم ئەكوژم

 

جارێکی تر لەڕێی پەیامە ڤیدیۆییەکانییەوە گۆرانیبێژی لاو وەحید عەلینەژاد باسی گوزەرانی خراپی خۆی دەکات لە شاری هەولێر. بەڵام ئەمجارە جیاواز لە پەیامەکانی پیشووی هەڕەشەی خۆکوشتنی کردبوو.

 وەحید خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و زیاتر لە ٤ ساڵە لە شاری هەولێر دەژی، سەبارەت بە دوایین پەیامی بە ئێن ئاڕتی وت هەڕەشەو لۆمەکردنی گەیشتووەتە ئاستێکی ترسناک کە زۆر زیاترە لە هەڕەشەکانی پێشوو.

ئەو هەڕەشانەی کە لە وەحید کراوە زیاتر لەڕێی تەلەفۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بووە، کە تێیدا بێجگە لە تانەوتەشەر، پیشی وتراوە شێوازی دەرکەوتن و هەڵسوکەوتت نامۆیە بە کۆمەڵگەی کوردستان.

بەڵام لایەنە پەیوندیدارەکانی وەکو دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و پۆلیسی هەولێر دەڵێن وەحید چونکە بەڵگەو داتای ورد لەسەر ئەو کەسانە نادات کە هەڕەشەیان لێکردووە، ناتوانن بەدواداچوون بکەن بۆ دۆسێکانی.

بینراوەکان: 544 | دانراوە لەلایەن: Kurdfas | هەڵسەنگاندن: 0.0/0
سەرجەم پەیامەکان: 0
omForm">
avatar
Make a free website with uCoz