3:07 AM نەوید زەردی لەگەڵ هونەرمەندێکی بەناوبانگی تورکیادا کۆنسێرتێک ساز دەکات | |
نەوید زەردی لە نوێترین کاری هونەریدا سەرقاڵی ئامادەسازییە بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێک لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بە بەشداری دوو هونەرمەندی دیکەدا. لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا تایبەتدا بۆ ئێن ئاڕتی دوو (نەوید) ڕایگەیاند كە ئامادەكاری كۆنسێرتەكەی دەستیپێكردووە و لە ڕۆژی ٦ ی تەموزدا لە "هۆتێل گڕاند میلینیۆم" لە شاری سلێمانی پێشكەشی هەوادارنی دەكات. هەروەها لە بەرواری "١٤" ی هەمان مانگدا لە "تارین" دەبێت لە شاری هەولێر. نەوید زەردی ئاماژەی بەوەدا کۆنسێرتەکە بە بەشداری (باران و ئیلیاس یالچینتاش) بەڕێوەدەچێت. وتیشی " ئیلیاس یالچینتاش یهکێک له هونهرمهندانی گهورهی تورکیا به بانگێشتی من دێت بۆ سلێمانی و ههولێر. هەروەها دوو کۆنسێرتی تایبەت دەبێت لەگەڵ من و باران. | |
|
سەرجەم پەیامەکان: 0 | |
| |