سەرەتا » ئەندامان » ئەرشیفی ئەندامان » هێرش عومەر رەزا......کلیک لێرە بکە

هێرش عومەر رەزا......کلیک لێرە بکە

هێرش عومەر رەزا لە ساڵی ١٩٦٣ لە سلێمانی لە دایک بوە , لە سالێ ١٩٧٩ بۆ یەکەمین جار پە هاوکاری و پاڵپشتی دایکی یەکەم ئامێری کەمانچەی کریوەو لێرەوە دەبێتە دەستپێک بۆ چونە نێو دنیای هونەر. لە سەراتاکانی فیڕ بونی مۆسیقا لای بەرزان یاسین وانەکانی مۆسیقای خوێندوە. پاشان ساڵانی ١٩٧٩-١٩٨٠ چۆتە خولی فێربوونی مۆسیقا لە چاڵاکی قوتابخانەکان بە سەرپەرشتی مامۆستا فرەنسیس داود دواتر دەبێتە ئەندامی گروپی چالاکی قوتابخانەکان. دوای ئەوەش دەبێتە ئەندامی گروپی مۆسیقای پیرەمێرد . لەساڵی ١٩٨٨ ئەبێتە ئەندامی بەشی مۆسیقای کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد و هەر لێرەشەوە ئەبێتە ئەندامی دەستەی کۆمەڵ تا ساڵانی ١٩٩٦. هونەرمەند هێرش عومەر رەزا دەرچوی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانیە و هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو نیان کردوەو خاوەنی کچ و کورێکن.
لەساڵی ٢٠٠٢ لە وڵاتی سوید گروپێکی مندڵان دائەمەزرێنێت و چەند ئەلبوم و گۆرانیەک تۆمار دەکەن لەگەڵ ئەو گروپەدا لە وڵاتی سوید و دانمارک.
هێرش عومەر رەزا رێکخەری چەند ڤێستیڤال و کۆنسێرتێکەو چەندین کاری مۆسیقای بۆ هونەرمەندە گۆرانی بێژەکانی وەک هونەرمەندان ( عەدنان کەریم و حەمە رەوف کەرکوکی و کیژان ئیبراهیم خەیات و لوقمان سەلیم و ئاڤان عوسمان و سیڤان عەباس و کەریم کابان و رازاو عومەر و شەماڵ محمد تۆفیق ) کردوە.
هونەرمەند ههێرش عومەر رەزا لەگەڵ گروپی میتانتس کیوری سویدی دا کاری کردوەو چەندین مادەی هونەریان پێکەوە دروست کردوە و بۆتە پردێک لە نێوان کوردستان و سوید لە هێنان و بردنی چەند گروپێک بۆ هەردوو وڵات.
چەند ساڵیک لەگەڵ تیپی مپسیقای سلێمانی کاری کردوە.
کاری مۆسیقای بۆ هونەرمەندانی بیانی تۆماس ڤیا و بەهرام میری کردوە.
کاری مۆسیقا دانانی بۆ چەند دراما و شانۆییەک بە ئەنجام گەیاندوە لە وڵاتانی سوید و نەرویج و تورکیا و ئێران و کوردستان.
بەژداری زۆبەی چالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی میوزیکی سلێمانی کردوە.
ئێستاش وەک و سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد مەڵبەندی گشتی سلێمانی درێژەپێدەری کاروانی هونەریەتی.
433 0 0.0

دانراو 01.11.2015 Kurdfas

سەرجەم پەیامەکان: 0
omForm">
avatar
Make a free website with uCoz