سەرەتا » ئەندامان » ئەرشیفی ئەندامان » ئاشتی کەمال...کلیک لێرە بکە

ئاشتی کەمال...کلیک لێرە بکە

ئاشتی کەمال امین سالی 1962 لە هەڵەبجەی شەهید لەدایک بووم ساڵی 1980 کاتیک بۆ یەکەم جار پەیمانگای هونەرە جوانکان لە شاری سلیمانی کرایەوە چومە پەیمانگای هونەرەجوانەکان . سالی 1884-1985 بەشی دەرهێنانم لە پەیمانگا تەواوکرد . خاوەنی زیاتر لە( 50)بەرهەمی شانۆیم لە بواری نواندن و دەهێنان دا چەندین بەرهەمی نووسینم هەیە لەبواری شانۆی منداڵاندا خاوەنی کتێبێکم کە شەش شانۆی منداڵانی بۆ قوناغەکانی باخچەی ساوایان و قوتابخانە بنەرەتیەکان تێدایە ،یەکەمین کاری هونەریم لە بواری نواندندا دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1980 بە ناوی رووبار لە دەرهێنانی هونەرمەند (ئەحمەد سالار ) بوو لە فیستفاڵی شاری دهۆک نمایش کرا .لە بواری دەرهێنانیش دا یەکەمین کارم دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1985 لە پەیمانگا کە شانۆیی ( خوازبێنی ) انتوان تشیخوف بوو .
کاری دەرهێنانم بۆ (5) بەرهەمی شانۆی منداڵان ئەنجامداوە بۆ فیستفاڵی چالاکی پوتابخانەکانی سلیمانیو هەرێم وە لەیەکێک لە فیستفاڵەکانی هەرێم بۆ قوتابخانەکان لە شاری دهۆک پلەی دووە مان بەدەست هێنا وە دواکارم شانۆیی درندە و سارا بوو بەرهەمی یەکەی چالاکی و دواناوەندی بێخاڵی نمونەیی بوو . دوابەرهەمی شانۆیشم لە بواری دەرهێناندا شانۆیی پیلان بوو بەرهەمی بەرێوەبەرێتی شانۆی هەولێر بوو بە هاوکاری کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان و لە مانگی 6/2013 دا لە هۆلی گەل لە شاری هەولێر نمایش کرا . لە ئێستادا ئەندامی ناوەندی شانۆی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانم لقی سلیمانی و بەرێوەبەری کارگێری کۆمەڵەی هونەرە جوانکانی کورد مەڵبەندی گشتی سلیمانیم و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی پسپوری هونەرم لە یەکەی سەرپەرشتیکردنی بنەرەتی دلنیایی و جۆری پەروەردەی رۆژهەڵات.

دواین کاری هونەری

دواین کاری هونەریم لە بواری دەرهێناندا دوو بەرهەمی شانۆین کە بریتین لە شانۆیی
( پیلان ) لە نووسینی بەرێز مەجید بوو لە 13/ 4/ 2013 لە هۆلی گەل نمایشکرا هەر ئەم کارە لە فیستفالی نیودەوڵتی وڵاتی ئیران لە شاری تاران لە 17/7 نمایشمان کردەوە

. کاری دووەمیش لە /4/7/2013 لە هۆلی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلیمانی نمایش کرا کە کارێکی مێردمنداڵان بوو بەرهەمی یەکەی چالاکی هونەری قوتابخانمەو خوێندنگاکانی سلیمانی بوو کە دەستنیشانکرا بۆ فیستفالی چالاکی هونەری هەرێم

ناوی هەندێک لەوبەرهەمانەی وەک دەرهێنان کارم تیا کردون

ز ناوی بەرهەم ساڵی پیشکەشکردن شوینی پیشکەشکردن
1 خوازبێنی 1985 هۆڵی پەیمانگا
2 گۆمی مەنگ 1992 هۆڵی راپەرین
3 ئەی زنجیە سپیەکان ئێوارەتان باش 1994 هۆڵی راپەرین
4 بازنەی گەمەومەرگ هۆڵی کۆمەڵ
5 قوتبخانەی ژن و مێردەکان هۆڵی کۆمەڵ
6 خەونە دۆزەخیەکان 1998 هۆڵی کۆمەڵ
7 چوارینە 2004 هۆڵی کۆمەڵ
8 دواژوانی ئوتیللو دیزدەمونە 2010 هۆڵی کۆمەڵ
9 شەیتانی سحرباز هۆلی ولیم یوحنا+ دهۆک
10 گەشتی بەهەشت 2009 هۆڵی کۆمەڵ
11 سارا و درندە 2011 هۆڵی کۆمەڵ + دهۆک
12 پیلان 2011 هەولێر+ تاران
In real size 960x960 / 65.9Kb
459 0 0.0

دانراو 12.21.2014 Kurdfas

سەرجەم پەیامەکان: 0
omForm">
avatar
Make a free website with uCoz