سەرەتا » 2015 » February » 08

کۆمەلەی هونەرە جوانەکانی کورد ، دڵی منداڵە ئاوارەکانی قوتابخانەی (عامودا)ی لە کەمپی ئاوارەکانی عەربەتی خۆش کرد....
ئەمرۆ ٨-٢-٢٠١٥ لە مەراسیمێکی تایبەتدا ، لە کەمپی ئاوارەکانی عەربەت داهاتی (کۆنسێرتی کۆبانی لە دڵمانایت) دڵی منداڵانی ئاوارەی خۆش کرد...
کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد ، مەڵبەندی گشتی سڵیمانی لە بەرواری ١١-٨-٢٠١٤ لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی کۆنسێرتی (کۆبانی لە دڵمانایت )ی ساز کرد ، بە بەژداری هونەرمەندی گەورەی کورد (عەدنان کەریم) .. ئەمرۆ ٨-٢-٢٠١٥ سەرجەمی داهاتی کۆنسێرتەکە تەرخان کرا بۆ پۆشاک و پێداویستی ئەو منداڵانەی کە لە قوتابخانەی (عامودا)دەخوێنن...
هەر لەو بەخشینی کۆمەکەدا بە بری ٢٦٠٠٠،٠٠٠ بیست و شەش ملیۆن دینار پۆشاک و پێاویستیەکان کردرابوون و ١٢٠٠٠،٠٠٠ دوازدە ملیۆنی دیکەش ماوە کە هەر لە پرۆژەی خێری تردا خەرج دەکرێت...
ئێمە بەرێزتان ئاگادار ئەکەینەوە لەو پرۆژە خێریەی تر

بینراوەکان:: 518 | دانراو لەلایەن: Kurdfas | بەروار: 02.08.2015 | Comments (0)

Make a free website with uCoz