سەرەتا » 2015 » February » 8 » کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان کۆمەکی منداڵە ئاوارەکان دەکات
8:50 PM
کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان کۆمەکی منداڵە ئاوارەکان دەکات

کۆمەلەی هونەرە جوانەکانی کورد ، دڵی منداڵە ئاوارەکانی قوتابخانەی (عامودا)ی لە کەمپی ئاوارەکانی عەربەتی خۆش کرد....
ئەمرۆ ٨-٢-٢٠١٥ لە مەراسیمێکی تایبەتدا ، لە کەمپی ئاوارەکانی عەربەت داهاتی (کۆنسێرتی کۆبانی لە دڵمانایت) دڵی منداڵانی ئاوارەی خۆش کرد...
کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد ، مەڵبەندی گشتی سڵیمانی لە بەرواری ١١-٨-٢٠١٤ لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی کۆنسێرتی (کۆبانی لە دڵمانایت )ی ساز کرد ، بە بەژداری هونەرمەندی گەورەی کورد (عەدنان کەریم) .. ئەمرۆ ٨-٢-٢٠١٥ سەرجەمی داهاتی کۆنسێرتەکە تەرخان کرا بۆ پۆشاک و پێداویستی ئەو منداڵانەی کە لە قوتابخانەی (عامودا)دەخوێنن...
هەر لەو بەخشینی کۆمەکەدا بە بری ٢٦٠٠٠،٠٠٠ بیست و شەش ملیۆن دینار پۆشاک و پێاویستیەکان کردرابوون و ١٢٠٠٠،٠٠٠ دوازدە ملیۆنی دیکەش ماوە کە هەر لە پرۆژەی خێری تردا خەرج دەکرێت...
ئێمە بەرێزتان ئاگادار ئەکەینەوە لەو پرۆژە خێریەی تر

بینراوەکان: 520 | دانراوە لەلایەن: Kurdfas | هەڵسەنگاندن: 0.0/0
سەرجەم پەیامەکان: 0
omForm">
avatar
Make a free website with uCoz