سەرەتا » ئەندامان » ئەرشیفی ئەندامان » شەماڵ حسێن.....کلیک لێرە بکە

شەماڵ حسێن.....کلیک لێرە بکە

من شەماڵ حسێن ێدیق لە دایک بووى ساڵى ( 25 / 9 / 1985 ) لە گەرەکى ئبراهیم پاشاى شارى سلێمانى .....
* ساڵى 1991 لە قوتابخانەى ( کەریمى عەلەکە ) ى سەرەتاى بوم بە قوتابى پاشان * ساڵى 1993 چومە قوتابخانەى ( بێکەس ) ى سەرەتاى .....
* ساڵى 1997 چومە قۆناغى ناوەندى لە ( ناوەندى ڕۆژهەڵاتى کوران )...
* ( بەشدارى چالاکیە هونەرى و وەرزشیەکانى قوتابخانەم کردووە لە قۆناغى ناوەندى دا )
لە ساڵى 2003 لە ( پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى سلێمانى– بەشى هونەرى شانۆ )
وەرگیرام ...
( کاروچالاکیە هونەرییەکانى پەیمانگا )
لە سالى 2004 دا لە نمایشى شانۆیى ( دیدەنى ) وەک ڕایکردنى کارەهونەریەکان بەشداربووم ..
لە ساڵى 2004 دا لە نمایشى شانۆى ( بیرەوەرى ) ى چیخۆف وەک کۆمبارس بەشدارب بووم ..
لە 27 /3/ 2005 لەپڕوژەى نمایشى شانۆیى ( شانۆ ) لە نوسین و دەرهێنانى (مامۆستا سەردار مەحمود ) وەک ئەکتەر و بەرێوەبەرى شانۆ بەشدار بووم ..
لە 14/ 4 / 2005 لە پڕۆژى نمایشى جوڵە ئامێزى ( وەرزە ئاڵەکانى عەدەم ) لە ئامادەکردن و دەرهێنانى ( مامۆستا شاناز حەمەکەریم ) وەک ئەکتەر بەشدار بووم
ساڵى 2006 لە شانۆیى (شێتەکانى ئەم ڕۆژگارە ) وەک بەرێوەبەرى شانۆ بەشداربووم ..
لە 19/3/ 2007 دا یەکەم کارى شانۆیم ،، شانۆیى (پێنوسەکەى پورم )لەنوسنى ( گۆردن دافیوت ) وەک دەرهێنەر کارم تێدا کرد ...
لە زستانى ساڵى 2007 دا و لە پرۆژەى شانۆیى (دۆراوەکان) لە نوسینى بەرزان فەرەج وە یاریدەدەرى دەرهێنەر بەشدار بووم لەو نمایشە دا ...
لە 26/11/2007 پڕۆژەى نمایشى شانۆیى (خەڵاتى جەنگ )لە نوسینى (فرج ماکسیم ) وەک ئامادەکردن و دەرهێنەر بەشدار بووم ...
لە 16/3/2008 شانۆیى ( خەڵاتى جەنگ ) مان نمایش کردەوە وەک بەرهەمى پەیمانگا لە هۆڵى کۆمەڵەى هونەرەجوانەکانى سلێمانى...
لە 27/2/ 2008 و لە نمایشى شانۆیى مناڵان دا ... شانۆیى ( سەوزە ) مان نمایش کرد ، لە گۆڕەپانى قوتابخانەى (ئیبراهیم پاشا )ى سەرەتاى ، وەک دەرهێنەر بەشدار بووم ...
لە 1/9/2009 بووم بە مامۆستا لە قوتابخانەى ( بەرزەدێى ) بنەرەتى ..
لە بەهارى 2010 شانۆیى ( دوور بڕوانە ئاسۆ ڕوونە ) وەک( نوسین و دەرهێنەر ) لە گۆڕەپانى قوتابخانەى مالوومە نمایشمان کرد بە بەشدارى ژمارەیەک لە قوتابیانى قوتابخانەى( بەرزەدێ )
لە بەهارى 2010 دا بەشدارى پێشەنگاى سالانەى قوتابخانەکانى سنورى ناحیەى گاپیڵۆَنمان کرد لە گوندى ( مالومە )
لە پایزى 2010 لە پرۆژەى کەرنەڤاڵى ( بوکە بەبارانێ ) لەگەڵ مناڵان و قوتابیانى گوندى بەرزەدێ سازمان کرد ، لە گوندى بەرزەدێ ...
لە بەهارى 2011 دا بەشدارى پێشەنگاى ساڵانەى قوتابخانەکانى سنورى ناحیەى گاپیڵۆَنمان کرد لە قوتابخانەى گاپیڵۆن ى بنەرەتى
لە 20/ 8/2011 دا پڕۆژەى شانۆیى ( وونبووەکان )مان نمایش کرد وەک (نوسین و دەرهێنان ) بەشداربووم ، کە بەرهەمى ( کۆمەڵەى هونەرەجوانەکانى کورد_ مەڵبەندى گشتى سلێمانى ) بوو ..
لە بەهارى 2012 دا بەشدارى پێشەنگاى سالانەى قوتابخانەکانى سنورى ناحیەى گاپیڵۆَنمان کرد
لە بەهارى 2012 و لە نمایشى شانۆیى مناڵاندا ...... شانۆیى (ڕێویەکەش فێڵى لێ کرا ) نمایشمان کرد لە هۆڵى بۆنەکانى قەزاى چوارتا وەک دەرهێنەر بەشداربووم .. لە نواندنى ژمارەیەک لە قوتابیانى گوندى بەرزەدێ لە 2012 بۆ 2013 دا سەرپەرشتیارى چالاکیە هونەریەکانى (یەکەى چالاکى هونەرى پەروەردەى شارباژێر ) بووم ..
لە 27/3/2013 و لە پرۆژەى شانۆیى ( لێگەرێ .. لەسەرخۆ بمرم ) لە نوسینى ( دارا خالید ) وەک ئامادەکار و دەرهێنەر بەشدار بووم .. ئەم کارە بەرهەمى کۆمەڵەى هونەرەجوانەکانى کورد/ مەڵبەندى گشتى سلێمانى بوو
لە بەهارى 2014 بەشداریمان کرد لە پێشەنگاى ساڵانەى قوتابخانەکانى سنورى ناحیەى (گاپیۆن) لە گوندى بەرزەدێ ...
507 0 0.0

دانراو 12.20.2014 Kurdfas

سەرجەم پەیامەکان: 0
omForm">
avatar
Make a free website with uCoz