سەرەتا » ئەندامان » ئەرشیفی ئەندامان » نیاز نوری لێرە کلیک بکە

نیاز نوری لێرە کلیک بکە

(نیاز محمد نورى ملا محمود) ناسراو بە (نیاز نورى)
لە ساڵى 1967 لە شارى بەغداد لە دایک بووە .
خوێندنى سەرەتایى لە قوتابخانەى مەولاناخالید لە سلێمانى تەواو کردووە.
خوێندنى ناوەندى و ئامادەیى لە ئامادەیى هەڵکەوت لە سلێمانى تەواو کردووە.
ساڵى 1987/1988 پەیمانگاى گەیاندنى لە شارى بەغداد تەواو کردووە .
5- لە باحچەى ساوایانى سلێمانى یەکەم کارى هونەرى کردووە کە بەشداریکردنە لە شانۆگەرى (تاپۆ) بە ڕۆڵى مودیرى تاپۆ بە سەرپەرشتى هونەرمەندى خوالێخۆش بوو ( سمکۆ عزیز) وپێش پێشکەش کردنى شانۆییەکەش مانى گرتووە تا گۆرانى نەڵێت تەمسیل ناکات بۆیە گۆرانى ( شاییە زەماوەندەى) ووتوە پێش تەمسیل کردن .
ساڵى 1977 لە تیپى مۆسیقاى بێخود لە سەر دەستى مامۆستا ( نامدار قەرەداغى) فێرى ئامێرى ( کەمانچە) بووە و هەمان ساڵ لە یەکەم چالاکى بەشدارى ڕۆژى مۆسیقاى جیهانى کردووە لە 1/10/1977 لە سەر شانۆى (خالدیە) لە چالاکى قوتابخانەکان .
بەشدارى سەرجەم چالاکى و کارەکانى تیپى مۆسیقاى بێخودى کردووە لە کۆنسێرت و تۆمارى تەلەفزیۆنى و گۆرانیەکى هەیە بە ناوى ( نەوگوڵ) ساڵى 1985 تۆمار کراوە بۆ تەلەفزیۆنى کەرکوک.
لە ساڵى 1979 بەشدارى کردووە لە تۆمارکردنى بەرهەمى (ئەى شەهیدان) ى ناسرى ڕەزازى .
لە کارەکانى تیپى مۆسیقاى مەولەوى بەشدارى کردووە .
ساڵى 1989 بووە بە ئەندامى کۆمەڵەى هونەرە جوانەکانى کورد / مەڵبەندى گشتى سلێمانى / بەشى مۆسیقا و لەسەرجەم بەرهەمەکانى ساڵانەى بەشدارى کردووە و بەردەوامە تا ئێستا.
لە ساڵى 1999 بەشدار کۆنسێرتى ئۆرکێستراى زانکۆى سلێمانى کردووە .
لە ساڵى 2002 ەوە ئەندامى ئۆرکێستراى سلێمانى یە وەک ژەنیارى ( ڤیۆلا) تا ئێستا و بەڕێوبەرى ئۆرکێسترایە و لە سەرجەم کۆنسێرتەکانیدا بەشدارى کردووە لە ناوەوەى کوردستان و دەرەوە .
لە گەڵ دەست پێکردنى پەخشى ئەزموونى کەناڵى کوردسات کارى ئامادەکارى و پێشکەش کردنى بەرنامەى کردووە تا ساڵى 2009 لەو بەرنامانە ( سۆزى ئاواز / سۆزى ئاواز مەقامات / کوردستار وەرزى 1 و 2 و3 / چەندین بەرنامەى تایبەتى هونەرى موزیک ).
لە ساڵى 1991 بووە بە ئەندامى یەکێتى هونەرمەندانى کوردستان و بەشدارى سەرجەم کۆنگرەکانى هونەرمەندانى کردووە و بە سەرجەم پلەکانى ڕێکخراوەیى تێپەڕیوە وەک ( ئەندام – ئەندامى لیژنەى مۆسیقا – ئەندامى لق – ئەندامى یەدەکى ئەنجومەنى باڵا – ئەندامى ئەنجومەنى باڵا – ئەندامى سکرتاریەت ) و لە کۆنگرەى گشتى دووەمى هونەرمەندان لە کۆتایى 2010 بە ( نەقیبى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان ) هەڵبژێردراوە تا ئێستا .
مۆسیقاى بۆ فیلمى (شار) و ( ووڵاتێک بێ ئاسمان) داناوە .
مۆسیقاى بۆ شانۆگەریەکانى ( شەوباش گوڵە شەوبۆ) و ( دەروێشەکان بە دواى ڕاستیدا وێڵن) و (کەرنەڤاڵى دەمامکەکان) و ( شەریف پاشا) و (دۆزەخى سارد).
چەندین ئاوازى سروود و گۆرانى نیشتیمانى و گۆرانى سۆزدارى داناوە و مۆزیکى بۆ زۆر لە گۆرانیە کوردیەکان داناوە .
چەندین نوسین و لێکۆڵینەوەى موزیکى نوسیوە و لە گۆڤارەکاندا بڵاو کراونەتەوە .
بەشدارى چەندین وۆرک شۆپى موزیکى کردووە لە کوردستان و ووڵاتى نەمسا .
ساڵى 1993 خێزانى پێکهێناوە لەگەڵ خاتوو ( لیلى عمر على) و دوو منداڵى هەیە (زرنگ ) 19 ساڵ و ( سێوە) 15 ساڵ .
In real size 478x720 / 117.7Kb
371 0 0.0

دانراو 12.20.2014 Kurdfas

سەرجەم پەیامەکان: 0
omForm">
avatar
Make a free website with uCoz