سەرەتا » 2015 » January » 17 » گەورە نووسەری بە رەچەڵەک کورد (یەشار کەمال)لە نە خۆشخانەیە
4:24 PM
گەورە نووسەری بە رەچەڵەک کورد (یەشار کەمال)لە نە خۆشخانەیە

یەشار کەمال لەدایکبووی ١٩٢٣، نووسەر و ھەیڤەپێنەر و وتارنووس و ڕۆماننووسێکی کوردە و ئەو بە یەکێ لە پێشەوا و ڕابەرەکانی  نووسەرەکانی تورکیا دادەنرێت. ئێستا باری تەندروستی نا جێ گیرەو پزیشکەکان بە وردی چاودێری   دەکەن.

سەرەتای مێژووی نوسینی یەشار کەمال بۆ ساڵی 1947دەگەڕێتەوە کە یەکەم چیرۆکی نووسی. 
لەسالی 1975 کۆمەڵێک چیرۆک بەچاپ دەگەیێنێت و پاشان دەیان کتێبی تر دەنوسێت وەک (حەمەدۆک و زەوی ئاسن و ئاسمانی زیو، ئەگەرماربکوژن و دەرگای قەلاو سەیرکەئاوی فوڕات چەند خوێنڕێژە)چەندین کتێبی تر کەبۆ دەیان زمانی تر وەرگێڕدراون،لەگەل نووسینی چەند رۆمانێکی داستانی (سێ ئەفسانەی ناو ئەنادۆل و ئەفسانەی چیای ئاگری و ئەفسانەی گلگامێش) و هەروەها دەیان وتار کەلەهەموو یان کاریگەرتر لەسالی 1995 وتارێکی سیاسی بڵاوکردەوەو لەگۆڤارێکی ئەلمانی بەناوی (ژن)، وتارەکەبەناوی کێلگەی مردن دەنوسێت، لەوتارەکەدا باس لەخواستەکانی گەلی کورد دەکات لەتورکیا، کەدەنگدانەوەیەکی گەورەی لەناوەندی رۆشنبیری وراگەیاندنی کوردی و ئەلمانی و تورکی دروست کرد.
هەر لەو وتارەدا ئاماژەبەو تاوانانەدەکات کەبەرامبەر بەگەلی کورد ئەنجامدراوەبەتایبەت وێرانکردنی زیاتر لە(1000) گوندو کۆچبەرکردنی خەڵکەکەی بۆ مەترەپۆلەکانی تورکیا و ئەوروپا و ئەنجامدانی (1800) تاوانی بکەری نادیارو بێ سەروشوێنکردنی دەیان کەس.
یەشار کەمال بەدەیان خەلاتی لەناوەخۆی تورکیاودەرەوەی وەک خەلاتی (سینۆ دێل دوسا و خەلاتی نێودەولەتی کەتالۆنیا و خەلاتی ئازایەتی بەگژداچونەوەی لەلایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی و خەلاتی دکتۆرای لەلایەن زانکۆی بەرلین) و چەندین خەلاتی تری بەنرخی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەی تورکیا پێ بەخشراوە، لەگەل ئەوەشدا لەسالانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو پاڵێوراوبووەبۆوەرگرتنی خەلاتی نۆبل لەئەدەب. ئێستاش بەیەکێک لەنووسەرەبەناوبانگەکانی تورکیا دەژمێردرێت لەڕیزی عەزیز نەسین و نازم حیکمەت و مەحمود مەقال و فەقیر بایقورت.
یەشار کەمال لەسالی 1923 لەدایک و باوکێکی کوردی هەژار لەناوچەی چقورجەی سەر بەشاری وان لەدایک بووە.  

 

 

بینراوەکان: 570 | دانراوە لەلایەن: Kurdfas | هەڵسەنگاندن: 0.0/0
سەرجەم پەیامەکان: 0
omForm">
avatar
Make a free website with uCoz