سەرەتا » 2015 » January » 9 » سەرجەمی چالاکیەکانمان لە ساڵی رابردودا
5:46 PM
سەرجەمی چالاکیەکانمان لە ساڵی رابردودا

١-پێشانگای شێوەکاری (سەرخێڵ جەمال و لانە سیروان) لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی لە ٧ ی حوزەیرانی ٢٠١٤.
٢-پێشانگای شێوەکاری ئازاد ئەحمەد لە ژێر ناوی ( گەرانەوەی چیرۆکەکانی ژیان ) لە ٢٧-٩-٢٠١٤ لە هۆڵی تەوار ن سلێمانی.
٣-پێشانگای شێوەکاری هونەمەند (خالید ستار ) لە ژێر ناوی (هیوا) لە بەرواری ٢٦-١٠-٢٠١٤ هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی.
٤-پێشکەش کردنی شانۆیی ( ماڵی بوکە شوشە ) لە شاری ستۆکهۆڵم نمایش کرا ، دەرهێنانی زاهیری عەبە رەش لە بەرواری ٢٠-٣-٢٠١٤.
٥-پێشکەش کردنی شانۆیی ( خانمی سەماکار) لە شاری یۆتۆبۆری نمایش کرا ، دەرهێنانی میران کامەلا لە بەرواری ٢٠-٣-٢٠١٤.
٦-پێشکەش کردنی شانۆیی ( عەبا رەشەکان ) لە شاری سلێمانی نمایش کرا ، دەرهێنانی بەرێز مەجید و گۆران نامیق لە بەرواری ٢٦-٩-٢٠١٤.
٧-تۆمار کردنی سرودێک بە ناوی (نەفرەت لە جەنگ) لە ئامادەکردنی هونەرمەند (هێرش عومەر رەزا) و وتنی هونەرمەندان لوقمان سەلیم و ئاڤان عوسمان کە لە کەناڵەکانی راگەیاندن پەخش کرا.
٨-رێکخستنی کۆنسێرتێکی گەورە بۆ هونەرمەند (عەدنان کەریم)لە ژێر ناوی کۆبانی لە دڵمانای ، لە ١١-٨-٢٠١٤ لە تەلاری هونەر پێشکەش کرا ، کە سەرجەمی داهاتەکەی بەخشرایە ئاوارەو لێقەومانی جەنگ.
٩-سازکردنی چلەی ماتەمینی بۆ هونەرمەندی خوا لێخۆش بوو (عبدالقادر مستەفا) لە هۆڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەرواری ٣-١١-٢٠١٤.
١٠-مەراسیمی رێز لێنان بۆ شەش هونەرمەندی ماندوو نەناس کە مەدالیای رێز لێنانیان پێ بەخشرا لە یادی دامەزراندنی چل و پێنج ساڵەی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد ، لە بەرواری ٢٥-١٢-٢٠١٤.

ئەمە سەرجەمی ئەو کارو چالاکیانە بوون کە کۆمەڵمان سازی کردبوون لە ساڵی 2014

بینراوەکان: 538 | دانراوە لەلایەن: Kurdfas | هەڵسەنگاندن: 0.0/0
سەرجەم پەیامەکان: 0
omForm">
avatar
Make a free website with uCoz