ئیجه ئۆسڵو ئیبرۆ:چیرۆكی دراماكه بینه ری تامه زرۆ كردووه .
ئۆزجان ده نیز موراد: درامای گوڵی ڕه ش توانی په یو هندییه كی باش له گه ڵ بینه ره كانی دروست بكات و چاوه ڕوانی خه ڵاتی مه زنی لێده كرێت.
زنجیره درامای توركی گوڵی ڕه ش كه دوبلاژ كراوه ته سه ر زمانی شیرینی كوردی یه كێكه له دراما به هێزه كانی وڵاتی توركیاو چیرۆكی دراماكه وابه سته ی چه ندین كێشه ی كۆمه ڵایه تی یه و له ڕووی ڕه هه ندی كۆمه ڵایه تی و میرات و خۆشه ویستی و خیانه ت و ململانێ كۆمه ڵایی تیه كاندا دابه ش كراوه .ئه م درامایه له لایه ن كۆمپانیای ئافشار فلیمه وه به رهه م هێنراوه و بۆ یه كه مجار له كه ناڵی FOX په خش كرا.درامای گوڵی ڕه ش سیناریۆی له لایه ن ئه ركان بیرگۆره نه وه نوسراوه و موراد سارا چۆغلۆ كاری ده رهێنانی بۆ كردووه .چیرۆكی دراماكه له گه ڕانه وه ی موراده وه بۆ گونده كه ی خۆی و وه رگرتنه وه ی به شه میراتیه كه ی له براكه ی ده ست پێده كات و چه ندین ڕووداوی چاوه ڕواننه كراو به دوای خۆیدا ده هێنیت….
ئۆزجان ده نیز كه له دراماكه دا ڕۆڵی موراد ده گێڕێت له 19ی میسی 1972 له شاری ئه نقه ره له دایك بووه .ده نیز به ڕه گه ز كورده و له بنه ڕه تدا بنه ماڵه كه یان خه ڵكی شاری ئاگرینی كوردستانی باكورن و ماوه ی چه ند ساڵێكه له بواری هونه ری گۆرانی و فلیم و درامادا كار ده كات و له ساڵی 1994دا له یه كه مین فلیمی سینه مایدا ڕۆڵ ده گێڕێت و به هۆی سه ركه وتنه كانی له بواری هونه ری گۆرانی و درامادا توانیوێتی 18 خه ڵات به ده ست بهێنێت .سه باره ت به درامای گوڵی ڕه ش ده ڵێت :دراماكه توانی په یوه ندییه كی باش له گه ڵ بینه ره كانی دروست بكات و ئامانجی دراماكه ش له ناو كێشه كاندا ئه وه بوو كه بینه ر له كێشه كانی سه رده م بگات .
ئیجه ئۆسڵو كه ده وری ئیبرۆی ده بینی ساڵی 1974 له شاری ئیزمیر له دایك بووه و له چه ندین فلیم و درامادا به شداری كردووه ده رباره ی ڕۆڵگیِڕانی له درامای گوڵی ڕه شدا ده ڵێت :دراماكه توانی له ڕووی سیناریۆو ئه كته رو ده رهێنانه وه سه ركه وتن به ده ست بهێنێت و وه چیرۆكی دراماكه بینه ری تامه زرۆ كردووه ئه وه ش جێگه ی خۆشحاڵی هه مووان بوو.
مه سعود ئاك ئوستا كه ڕۆڵی كه نداڵی ده بینی ساڵی 1964 له شاری كۆنیا له دایك بووه و له چه ندین فلیم و درامادا ڕۆڵی گێڕاوه سه باره ت به دراماكه ده ڵیِت : دراماكه خۆشحاڵی پێبه خشیم كاتێك له لایه ن بینه ره وه پێشوازییه كی زۆری لێكرا.
|