سەرەتا » 2014 » December » 22 » لە رۆژی جیهانی سینەمادا سلێمانی فیلم نمایش دەکات
2:37 PM
لە رۆژی جیهانی سینەمادا سلێمانی فیلم نمایش دەکات

لە رۆژی جیهانی سینەمادا ، بەرێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی بە نمایش کردنی فیلمێک یادی دەکاتەوە.
رۆژی 28/12/2014 بەرێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی فیلمی(هیوا)نمایش دەکات لە سیتی سینەمای سلێمانی.
بەرێز(کامەران کوری گوڵاڵە) بەرێوەبەری هونەری سینەمای سلێمانی و سەرۆکی لێژنەی باڵای ئێڤێنتەکە تایبەت بە (سایتی کورد فاس) ووتی: بریارە 28/12/2014 لە سیتی سینەمای سلێمانی لە رۆژی جیهانی سینەمادا بەرێوەبەرایەتیمان بە نمایشی فیلمی(هیوا) ئەو یادە دەکەینەوە، فیلمی هیوا لە دەرهێنانی هونەرمەند (سەردار خەلیل)ەو بەرهەمی بەرێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانیە.
هەروەها بەرێزیان وتیان: ئێمە بە نیاز بووین لەم یادەیا بە نمایش کردنی چوار فیلم  لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە یادەکە بکەینەوە ، بەڵام بە هۆی قەیرانی داراییەوە نەمان توانی ئەو چوار فیلمە نمایش بکەین ، لەگەڵ ئەمەشداو لەهەمان هۆڵ و لەهەمان یادا، پێنج هونەرمەندی بەهرەمەندی دیاری ناو ئەو بوارە لە لایەن بەرێوەبەرایەتیمانەوە خەڵاتی رێزلێنانیان پێ ئەدرێت. 
.تێبینی)هاتن تەنها بە بانگهێشت نامەیە)

بینراوەکان: 520 | دانراوە لەلایەن: Kurdfas | هەڵسەنگاندن: 0.0/0
سەرجەم پەیامەکان: 0
omForm">
avatar
Make a free website with uCoz