سەرەتا » 2015 » January » 27 » لە گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی دووەمین پێشانگای شێوەکاری هونەرمەند بەکر عومەر کرایەوە
9:09 PM
لە گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی دووەمین پێشانگای شێوەکاری هونەرمەند بەکر عومەر کرایەوە

ئەمرۆ لە گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی دووەمین پێشانگای شێوەکاری هونەرمەند بەکر عومەر کرایەوە.
ئەمرۆ کاتژمێر ٣:٣٠ پاش نیوەرۆ لە گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی سلێمانی ئامادەی کردنەوەی دووەمین پێشانگای تایبەتی هونەرمەندی پەیکەر ساز (بەکر عومەر)بوون ، لە پێشانگا تایبەتیەکەی هونەرمەند بەکر عومەر زیاتر لە ٤٠ مادەی جۆراو جۆر نمایش کران کە زۆربەیان لە داری ناو سروشتەوە کاریان لەسەر کرابوو ، هەروەها چەند مادەیەکی قەبارە جیاواز لە پەیکەرەکانی کە لە بۆرەک و چیمەنتۆ و قور دروست کرابوون نمایش کران.
بریارە پێشانگاکە بەردەوامی هەبێت تاکو ٢٩ مانگ لە کاژێر ١٠ بۆ ١٢ بەیانیان و ٢ بۆ ٥ ئێواران لە گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی.
هونەرمەند (بەکر عومەر ) لە ساڵی ١٩٧٥ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە ، ساڵی ١٩٩١ پەیمانگای هونەرە

جوانەکانی سلێمانی تەواو کردوە بەشی پەیکەر سازی ، یەکەمین پێشانگای تایبەتی خۆی لە ساڵی ١٩٩١ لە شاری پێنجوێن کردۆتەوە و

بەژداری کردوە لە ٤٥ پێشانگای هاوبەشدا

بینراوەکان: 807 | دانراوە لەلایەن: Kurdfas | هەڵسەنگاندن: 0.0/0
سەرجەم پەیامەکان: 0
omForm">
avatar
Make a free website with uCoz