5:58 PM داهاتی هەموو پیشانگه تایبه‌تییه‌كه‌ی بۆ ئاواره‌كانی كۆبانی-یه | |
له‌درێژه‌ی كاره هونه‌ریه‌كانی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (د. ڕێبوار سه‌عید) به‌هاوكاری ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان، گه‌له‌ری ئازاد شه‌وقی پیشانگه‌ی تایبه‌تی بۆ (د. ڕێبوار سه‌عید) له رۆژی 20/12/2014 كاتژمێر (3)ی پاشنیوه‌ڕۆ له گه‌له‌ری ئازاد شه‌وقی ده‌كاته‌وه. (د. ڕێبوار سه‌عید) له‌م ئه‌زموونه نوێیه‌یدا كه لە بواری ( فۆتۆ مۆنتاچ ، هێڵکاری، دیجتال ئارت، تابلۆدا خۆیان بەیان دەکەن. ئەم پێشانگایە پێک هاتوە لە شەست مەتر هێڵكاری کە بەشێکیان لێرە نمایش دەکرێت لەگەڵ سی ودو تابلۆی چاپی دیجتاڵی لەسەر کەنڤاس کە ئەمەش ئەزمونیکی نوێی هونەریية لەماوەی بیست ساڵ کاری هونەری دیجتاڵیدا) توانیوێتی به‌جوانترین شێوه‌ی هونه‌ری كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مییله‌ته‌كه‌ی بخاته ڕوو كه ئه‌ویش هێرشی تاوانكارانه كه به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌نجام دراوه. سه‌رجه‌م داهاتی ئه‌م پیشانگه‌یه دیاری شێوه‌كار (د. ڕێبوار سه‌عید)ه كه به‌هاوكاری ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان و گه‌له‌ری ئازاد شه‌وقی و به سپۆنسه‌ری (د. ته‌ها ره‌سوڵ) ئه‌نجام ده‌درێت. به كڕینی تابلۆیه‌ك خاوكارییه‌كانت بگه‌یه‌نه‌ره ئاواره‌كانی كۆبانی، ئاواره‌كانی ئه‌و شاره‌ی كه كوردی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر به هه‌موو جیهانی ناساند‌و بووه سیمبولی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نا عه‌داله‌تی و دوژمنكارانه له‌ژدی گه‌لی كورد. ناونیشان: سلێمانی: گه‌له‌ری ئازاد شه‌وقی- پشت كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی | |
|
سەرجەم پەیامەکان: 0 | |
| |