سەرەتا » 2014 » December » 25 » یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد
10:52 PM
یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد

ئەمڕۆ ٢٠١٤/١٢/٢٥ یادی دامەزراندنی ٤٥ ساڵەی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد مەڵبەندی گشتی سلێمانی لە هۆڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان بەڕێوەچوو ، لە مەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبووی کەسایەتی دیار و هونەرمەندانی شاری سلێمانی ئەو یادە بەرز ڕاگیرا

شایەنی باسە لە مەراسیمەکەدا دوای خوێندنەوەی وتاری کۆمەڵەی لە لایەن هونەرمەند ئاشتی کەمال و پێشکەش کردنی چەند پارچە گۆرانیەک لە لایەن هونەرمەندان (لوقمان سەلیم ، سیڤان عەباس ، کاروانی نەی ) پێشکەش کرا.

 دوا بە دوای ئەوە شەش هونەرمەندی ماندوونەناس لەلایەن کۆمەڵەوە مەدالیای ڕێزلێنانیان پێبەخشرا کە ئەوانیش هونەرمەندان ( هێریش عومەر ڕەزا ، نیاز نووری ، محمد فەتاح ، بەهادین هەڵەبجەی ، سەردار خدر ، محمد کاک عەوڵا)بوو 

هەروەها چەند خەڵاتێکی تر لەلایەن (سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ، بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی سلێمانی ، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری گشتی سلێمانی ، بەڕێوەبەرایەتی یەکەی چالاکی هونەری ڕؤژئاوا  ، مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان ، تیپی شاۆیی کوردستان ، تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد ، ئۆرکسترای سلێمانی) بەخشرایە ئەم هونەرمەندانە

 

فۆتۆ: ژێنەر عومەر

بینراوەکان: 940 | دانراوە لەلایەن: Kurdfas | هەڵسەنگاندن: 3.8/4
سەرجەم پەیامەکان: 0
omForm">
avatar
Make a free website with uCoz