سەرەتا » 2014 » December » 22 » ئاڤان عوسمان گوێ لە کام گۆرانی بێژ دەگرێت
6:07 PM
ئاڤان عوسمان گوێ لە کام گۆرانی بێژ دەگرێت

لە یەکێک لە باخچەی ساوایانی سلێمانی وانەی هونەر دەڵێتەوە ، ئەو وەک مامۆستایەکی سەرکەوتوو مناڵان هۆگر بە خۆی دەکات ، ئاخۆ چەند لەو مناڵانە لە ئایندەیا کاریگەری ئاڤان عوسمانیان لەسەر بێت و ببنە مۆزیسیان؟؟!!ئەمجارە (کوردیش فاس)سەردانی باخچەی ساوایانی ترێ دەکات لە گەرەکی تاسڵوجە، مەرحەبا لە هونەرمەند ئاڤان عوسمان دەکەین.
ئاڤان عوسمان عومەر لە دایک بووی ١٩٩١ لە گەرەکی سابونکەرانی شاری سلێمانیە. ساڵی ٢٠١١ پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو کردوە. خاتوو ئاڤان زۆر بەرهەمی هونەری هەیە لە دیارترینیان ئەو بەرهەمانەن کە لەگەڵ گروپی (نەوا)ی هەولێر تۆماری کردوون وەک گەشتێک بە نێو گۆرانیە رەسەنەکانی کوردی یەکەم و دووەم کە بە سێ دێ بڵاو کراوەتەوە ، پاشان بەرهەمێکی لەگەڵ گرووپی (روباد)ی دهۆک بڵاوکردۆتەوە ، جگە لەوەش کە ئەندامی گرووپی کیژانی سلێمانیە ، لەوێش چەندین بەرهەمی تایبەتی تۆمار کردوە کە نوێترینیان بەرهەمێکە بە سێدێ بڵاودەکرێتەوە کە ئێستا لە قۆناغی کۆتایدایە .
*ئاڤان لەبارەی گۆرانیەکانیەوە ئەڵێت : من تائێستا چەند مادەیەکم بە کلیپ کردوە کە ئەوانیش مادەکانی (نەوا)ی هەولێرە و بەرهەمێکیشیان تیپی (روباد)ی دهۆکەو دوو بەرهەمیشیم بۆ ئەم سەرو وەختەی ئێستایەو بۆ برا قارەمانەکانمانن لە بەرەی جەنگەوە. ئاڤان زیاتر لەم بارەیەوە دواو دەڵێت : من حەز دەکەم هەموو مادەیەکم بە کلیپ بکەم و ستایلێکی تایبەت بە خۆمم هەبێت لە کلیپەکانمدا ، بەڵام دڵنیا شێوە ستایڵێکیش هەڵدەبژێرم کە لە مناڵێکەوە تا کەسێکی بەتەمەنیش ئارەزووی بینین و بیستنی بکات واتە من حەز بەوە ناکەم کەتەنها ستایڵێک هەڵبژێرم گەنجانە بێت و بەس.
*لەبارەی کاریگەری هونەرمەندان بەسەر ئاڤانەوە ووتی: من کاریگەریی هونەرمەندە کۆنەکان بەسەرمەوەیە و بەردەوام گوێشیان لێدەگرم توانیویشمەوە هەندێک لە بەرهەمە فۆلکلۆریەکانیش بڵێمەوە.
*ئاڤان دەڵێت ، من تائێستا ناتوانم بڵێم لە ئەدای گۆرانیەکانم رازیم بەڵکو حەز دەکەم بیسەرە ئازیزەکان ئەو بریارە بدەن و هەڵسەنگاندن بۆ گۆرانیەکانم .
*ئاڤان عوسمان لە کاروانی هونەریدا لە ساڵی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ لە گەڵ گروپی کۆراڵی تەوار سەفەری بۆ وڵاتی نەمسا کردوەو لە هەردوو سەفەرەکەیدا بەژداری کردوە لە ڤێستیڤاڵی (ڤیەننا) و لە وڵاتی یۆنانیش لە کۆنسێرتێکدا بەژداری کردوەو لە ساڵی ٢٠١٣ لە فەرەنسا لەگەڵ گروپی ئۆرکسترای گەنجانی عیراقی وەکو ژەنیار بەژداری کردوە.
*ئاڤان عوسمان وەک هونەرمەندێک پرۆژەو بەرهەمی بۆ ئایندە گەڵاڵە کردوە و بیرۆکەی هەیە بەڵام ئەم قەیرانە وەک زۆرگەلێک لایەنی تر پرۆژەکانی ئەم هونەرمەندەشی راگرتوە بەڵام سەرباری ئەمەش لە( سرودی نەفرەت لە جەنگ) کە بەرهەمی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد و یەکێکی تریش بە ناوی (هەموو مان پێشمەرگەین) کە بەرهەمی گروپی کیژانی سلێمانیە، بەژداری کردوە.
*لەبارەی سەرکەوتنی گۆرانی بێژەوە ئاڤان عوسمان دەڵێت: گۆرانی بێژی سەرکەوتو ئەو کەسەیە کە بتوانێت لەرێگەی رێگەی رادیۆشەوە گوێی لێ بگیرێت ، ئەوەی زۆر بەلای منەوە گرنگە ئەوەیە تەنها جوان گەیاندنی بەرهەمە هونەریەکانە ، چونکە ئەوەمان لە بیر نەچێت گرنگ تەنها دیکۆر و کلیپ نیە ، ئێستا بە داخەوە زۆرگەلێک لە گۆرانی بێژەکان زۆر بایەخ بە کلیپ و دیکۆر ئەیەن و ئەدای هونەرییان فەرامۆش کردوە و بایەخ کەمتر بە ئاواز و تێکست و میوزیک ئەیەن، خۆزگە لیژنەیەک هەبوایە و هەڵسەنگاندن بۆ گۆرانیەکان بکات بەر لەوەی پەخش بکرایە.
*ئاڤان زۆر سوپاسی دایک و باوکی دەکات و ئەوان بە مامۆستای هاندانی ئەزانێت و دەڵێت گەر ئەوان نەبونایە من نەمئەتوانی لەکارکردنی هونەری بەردەوام بم و هەرگیز ئەوە لەیاد ناکەم.
لە کۆتایی ئەم دیدارەیا هەستمان کرد وەختی وتنەوەی وانەکانی دەستی پێکردوەو بۆیە دەبوو بچێتە پۆلەوە وانە بڵێتەوە ، بە رێزەوە دیدارەکەمان کۆتا پێهێنا و ئەو بەرەو پۆلەکەی چوو هەر خێرا دەستی بە ژەنینی پیانۆ کردوو مناڵەکانیش دیار بوو تامەزرۆی مامۆستاکەیان بوون ، دەنگی گۆرانی مناڵانیش تێکەڵ بە ژەنینی پیانۆکەی ئاڤان دەبوو. ئێمەش باخچەکەمان جێهێشتوو رۆیشتینەوە!

بینراوەکان: 1069 | دانراوە لەلایەن: Kurdfas | هەڵسەنگاندن: 4.5/2
سەرجەم پەیامەکان: 0
omForm">
avatar
Make a free website with uCoz